بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، نەسر شمری جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا جەختی کرد کە ئێمە خۆمان بە بەشێک لە بەرخۆدانی فەلەستین دەزانین کە بەرەوڕوو بوونەوەی ئیسرائیلی لە ئەستۆیە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو وڵاتانەی کە پێوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە، خۆیان لە یەک سەنگەردا لەگەڵ ئەو ڕژێمە دەبینن و هەوڵی خەساردان لە فەلەستین، لوبنان و عێراق دەدەن.
جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا جەختی کرد: ئێمە هەموو ئیمکاناتی خۆمان دەخەینە بەردەست فەلەستینەوە.
Your Comment